یەكەم لوتكەی هاوبەشی نێوان كۆریای باكور و ڕوسیا بەڕێوەدەچێت

10:14 - 15/04/2019
جیهان

هەفتەی داهاتو فلادیمێر پۆتنی سەرۆكی ڕوسیا گەشتێك بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەست پێدەكات و پێشبینیش دەكرێت لەدوای گەشتەكەی لوتكەی هاوبەشی نێوان كۆریای باكورو ڕوسیا بەڕێوەبچێت.

ئاژانسی هەواڵی یونهابی كۆریای باشور بڵاوی كردەوە، بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی ئابوری وڵاتی چین بەناوی یەك پشتوێنەو یەك ڕێگا كە بڕیارە ڕۆژانی 26 و 27ی ئەم مانگە لەپەكینی پایتەختی چین بەڕێوەبچێت.

فلادیمێر پۆتنی سەرۆكی ڕوسیا گەشتێك بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەست پێدەكات و پێشبینیش دەكرێت لەدوای گەشتەكەی یەكەم لوتكەی هاوبەشی نێوان كۆریای باكور و ڕوسیا بەڕێوەبچێت و تێیدا سەرۆكی هەردو وڵات كۆببنەوە.

لوتكەی هاوبەشی ڕوسیا و كۆریای باكور دوای ئەوەدێت چەند جارێك بەرپرسانی هەردو وڵات سەردانی یەكتریان كردوەو هەرئەمەش وایكردوە ئامادەكاری بۆ لوتكەی هاوبەشی نێوانیان بەڕێوەبچێت.

289 جار خوێندراوەتەوە