شارێک دەفرۆشرێت

09:27 - 15/04/2019
هەمەڕەنگ

خانمێکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت کە شارەکەی بە 8 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت.

نانسی کیدو خانمێکی ئەمریکیە لە ساڵی 1965 لەگەڵ هاوسەرەکەی زەوییەک کە شوێنێ فڕۆکەخانە بوە، لە حکومەت دەکڕن و دەیکەنە شارێکی بچوک و ساڵ بە ساڵ ژمارەی دانیشتوانی روو لە زیادبوون دەکات.

 

شارەکە ناوی "Cal-Nev-Ari" کە ناوە سەرەتاکانی ویلایەتی کولورادح و نیڤادا و ئەریزۆنا هاتوە، رووبەرەکەی 113 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و دەکەوێتە بیاباینی نیفادا. 

 

لەبەر ئەوەی دوو هاوسەرەکە فڕۆکەوانن و دەیانەوێت زەوییەکە بکەنە فڕۆکەخانەیەکی نایاب بەڵام، بۆچونیان دەگۆڕێت و لەماوەی چەند ساڵێکدا ئاوەدانی دەکەنەوەو بیناو  چێشتخانە و هۆتێل و چەند فرۆشگایەکی لێ دەکەنەوە و دەیکەنە شوێنێکی گەشتیاری، لەکاتێکدا ساڵ بە ساڵ ژمارەی دانیشتوانی زیادیکردوە.


نانسی کیدو پاش مردنی هاوسەرەکەی بڕیار دەدات شارەکە بفرۆشێت بە نرخی 8 ملیۆن دۆلار.

2739 جار خوێندراوەتەوە