پۆمپیۆ: ئەمریكا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ یارمەتیی گەلی ڤەنزوێلا

09:13 - 15/04/2019
جیهان

پۆمپیۆ: دەبێت روسیاو كوبا باجی پشتیوانیی لەنیكۆلاس مادۆرۆ بدەن 

 

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت, واشنتۆن هەموو رێگایەكی سیاسی و ئابوریی و دیبلۆماسی دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی قەیرانەكانی ئێستای ڤەنزوێلا بخاتە ئەستۆی نیكۆلاس مادۆرۆ. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كەئێستا بەسەردانێك لەچەند وڵاتێكی ئەمریكای لاتینە. لەشاری كۆكۆتای سنوریی كۆڵۆمبیا لەگەڵ ڤەنزوێلا رایگەیاند, كوباو روسیا دەبێت باجی پشتیوانییان لەنیكۆلاس مادۆرۆ بدەن.

راشیگەیاند, ئەمریكا تەواوی هەوڵەكانی دەخاتەگەڕ بەمەبەستی یارمەتیی و هاوكاری گەلی ڤەنزوێلا.

پۆمپیۆ پێش كۆڵۆمبیا. سەردانی هەریەك لە چیلی و پاراگوای و پیرۆی كرد. كۆڵۆمبیاش دوا وێستگەی گەشتەكەی دەبێت. 

بەهۆی خۆسەپاندنی نیكۆلاس مادۆرۆ و دەستگرتن بەكورسی دەسەڵاتەوە. هاوڵاتیانی ڤەنزوێلا دووچاری چەندین قەیرانی برسێتی و بێ ئاوی و بێ كارەبایی و نەهامەتیی بونەتەوە. بەو هۆیەشەوە تا ئێستا زیاتر لەسێ ملیۆن ڤەنزوێلی وڵاتەكەیان بەجێهێشتوە. 

137 جار خوێندراوەتەوە