واشنتۆن و لەندەن و ئۆسلۆ داوای گفتوگۆی گشتی لە سودان دەكەن

09:07 - 15/04/2019
جیهان

بەیاننامەكە: تائێستا ئەو گۆڕانكارییە شەرعیەی گەلانی سودان داوای دەكەن نەهاتۆتەدی 

 واشنتن و لەندەن و ئۆسلۆ داوای گفتوگۆی گشتی لە سودان دەكەن بۆ بەدەستهێنانی دڵنیایی گواستنەوەی دەسەڵات لەئەنجومەنی كاتییەوە بۆ حوكمێكی مەدەنی.

هەریەك لەوڵاتانی ئەمریكاو بەریتانیاو نەرویج لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا داوای بەڕێوەچونی گفتوگۆی گشتی لەسودان دەكەن بۆئەوەی لەڕێگەیەوە بتوانرێت دڵنیایی ئەوە بدرێت دەسەڵاتی سەربازیی كاتی ئەو وڵاتە لەڕێگەی هەڵبژاردنێكی خاوێنەوە بگۆڕێت بۆ حوكمێكی مەدەنی لەوڵاتدا.

 

لەبەیاننامەكەدا هاتوە پێویستە ئەنجومەنی سەربازیی و سەرجەم لایەنە سیاسیی و ئۆپۆزسیۆنەكان و نوێنەرانی خۆپیشاندەرانیش لەگفتوگۆكاندا بەشداری پێ بكرێن.

 

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە تائێستا ئەو گۆڕانكاریە شەرعییەی گەلانی سودان داوای دەكەن نەهاتۆتەدی و پێویستە دەسەڵات گوێ لەداواكاری جەمار بگرێت بۆئەوەی خۆپیشاندانی توندوتیژی بەردەوامییان پێ نەدرێت.  

98 جار خوێندراوەتەوە