ئه‌ڵمانیا؛ ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 100 ساڵ خۆی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كاندید كردوه‌

08:15 - 14/04/2019
جیهان

ته‌مه‌نی 100 ساڵه‌و خۆی كاندید كردوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، هه‌ڵمه‌تی ده‌رگا به‌رده‌رگاشی ده‌ست پێكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییان ده‌نگی پێ بده‌ن..

لیزل هایسه‌ كه‌ پێشتر مامۆستای بیركاری‌ بوه‌و ته‌مه‌نی 100 ساڵه‌، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی شاری‌ كیرشهایمبولاند له‌ ئه‌ڵمانیا، كاندید كردوه‌، كه‌ بڕیاروایه‌ له‌ 26ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌و ژنه‌ به‌ته‌مه‌نه‌، به‌ڵێنی داوه‌ مه‌له‌وانگه‌ی شاره‌كه‌ی بكاته‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2011 داخراوه‌.

هایسه‌ پێیوایه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زۆره‌، گوێ زۆر بۆ قسه‌كانی ناگیرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر بانگه‌شه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

هایسه‌ له‌ بانگه‌شه‌كانی، گرنگی به‌ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام ده‌دات و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات، به‌شداری‌ چالاكانه‌ی‌ چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان بكه‌ن.

هایسه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت وه‌كو ئه‌و تا ته‌مه‌نی 100 ساڵی به‌ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه‌ بژین، ئه‌وا به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌ن و خواردنی ته‌ندروست بخۆن و راهێنان به‌ مێشكیان بكه‌ن.

ئه‌و، ده‌رچونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی، ئه‌وروپا به‌هه‌ڵه‌ ده‌زانێت و داواش له‌گه‌نجان ده‌كات، گرنگی به‌ ژینگه‌و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شو هه‌وا بده‌ن.

457 جار خوێندراوەتەوە