تره‌مپ وه‌ڵامی كیم جۆنگ ئون ده‌داته‌وه‌

08:11 - 14/04/2019
جیهان

تره‌مپ: خۆشحاڵم كه‌ سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و باشبوون بڕۆن
تره‌مپ: كۆریای باكوور رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانمان جێبه‌جێ بكات له‌ سزاكانی سه‌ری‌ خۆشده‌بین


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ له‌ سزاكانی سه‌ر كۆریای‌ باكوور خۆش ببێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی و كرده‌وه‌ سه‌ربازیه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ ببێت..

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ی كه‌ كیم جۆن ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكوور، رازی بوه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان و داواشی لێده‌كات، پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ بێت. وتیشی: بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ خۆش ببێت، پێویسته‌ كیم جۆن ئون ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی و هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ سه‌ربازیه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ ببێت، هه‌روه‌ها داواشی لێ كرد، هه‌لومه‌رج بڕه‌خسێنرێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی نوێیی گفتوگۆكانی نێوانیان..

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا كیم جون ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكوور رایگه‌یاند: ته‌نها ساڵێك مۆڵه‌تی ئه‌مریكا ده‌دات بۆ ئه‌و سزایانه‌ی خستونییه‌ته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌و داواشی‌ كرد، ئه‌مریكا له‌ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یدا، نه‌كشێته‌وه‌..

1531 جار خوێندراوەتەوە