ئه‌یاد عه‌لاوی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات

08:09 - 14/04/2019
عێراق

ئه‌یاد عه‌لاوی: دوای شكستی داعش ئه‌ركی حه‌شدی شه‌عبی كۆتایی هاتوه‌

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی داوا ده‌كات، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی...

ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی، به‌ كه‌ناڵی حوڕه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌: دوای شكستی داعش و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا، ئه‌ركی حه‌شدی شه‌عبی، كۆتایی هاتوه‌، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگا له‌ رووی عێراق بكرێته‌وه‌ و ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی.

راشیگه‌یاند: پێویسته‌ سوپای عێراق، تۆكمه‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاسایش و ئارامی وڵاته‌ بپارێزێت بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به هیچ هاوكارییه‌ك هه‌بێت.

قسه‌كانی ئه‌یاد عه‌لاوی، له‌ كاتێكدان، به‌شیكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن.

285 جار خوێندراوەتەوە