سلێمانی‌؛ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ سه‌ر به‌ یه‌كه‌كانی‌ حه‌فتا به‌ فیشه‌كێك كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ خۆی هێنا

08:08 - 14/04/2019
کوردستان


به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكرا بكرێت‌و هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیش بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ جێبهێڵێت، پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ سه‌ر به‌ یه‌كه‌كانی‌ حه‌فتا له‌ سلێمانی‌، به‌ چه‌كه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌به‌ره‌یاندا له‌ ناو حه‌وشه‌ی‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیاندا، كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ خۆی هێنا...

هێرش، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ قسه‌یه‌ك لای‌ خانه‌واده‌كه‌ی‌ و ته‌نانه‌ت خێزانه‌كه‌شی جێبهڵێت، له‌كاتژمێر 5 ی‌ به‌ره‌به‌یان له‌ناو حه‌وشه‌ی‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیاندا، به‌ فیشه‌كێك كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ خۆی‌ هێنا.

هێرش ته‌مه‌نی‌ 37 ساڵه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ یه‌كه‌كانی‌ حه‌فتای‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌و به‌یانیه‌ی‌ كه‌ خۆی‌ كوشت، ئه‌و خۆی‌ ئاماده‌كردبوو بڕواته‌وه‌ بۆسه‌ركاره‌كه‌ی‌.

خێزان‌و خانه‌واده‌كه‌ی‌، هیچ شتێك شك نابه‌ن هۆكاری‌ خۆكشتنی‌ كوڕه‌كه‌یان بێت ته‌نها نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ دایكیان نه‌بێت كه‌ له‌ ساڵی‌ 2012 وه‌ توشی نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ بوو.

هه‌رچه‌نده‌ له‌لای‌ خێزانه‌كه‌ی‌، هیچ هۆكارێك نییه‌ بۆ خۆكوشتنه‌كه‌ی‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ هاوته‌مه‌نی‌ خۆی‌ بوون له‌ ئامۆزاو كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ ده‌گێڕنه‌وه‌، به‌رده‌وام هێرش باسی بێزاری ‌و بێ هیوایی‌ خۆی‌ كردووه‌ له‌ژیان، ته‌نانه‌ت چه‌ند شه‌وێك به‌ر له‌م ڕوداوه‌، به‌ یه‌كێك له‌ئامۆزاكانی‌ خۆی‌ وتووه‌، مردن به‌پاره‌ بوایه‌ ده‌یكڕی‌ ...

5907 جار خوێندراوەتەوە