دژە پوکانەوەی مێشک لە شیری دایکدا دۆزرایەوە

06:20 - 14/04/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی ئاشکرای دەکات، شیری دایک نەک تەنها بۆ تەمەنی منداڵ بەڵکو بۆ هەموو تەمەنەکان سودی هەیە.

رۆژنامەی ئیندپێندنتی بەریتانی لە پەڕەی تەندروستیدا بڵاویکردەوە، ماددەی Oligosaccharide سێیەم ماددەی بەسوودە و لەدوای ماددەی Lactose و Breast دێت کە لەشیری دایکدا هەن.

توێژەران رایدەگەیەنن، شیری دایک بۆ هەموو تەمەنێک بەسوودە و  پێویستی بە توانایەکی زۆر نیە بۆ هەرس بون، لەکاتی خواردنیدا دەچێتە ناو کۆڵۆن و سودی بۆ بەکتریا سودبەخشەکان ناو ریخۆڵە هەیە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای Similac دەڵێت، ماددەیOligosaccharide رژێنەرەکانی مێشک چالاکتر دەکات و مێشکی بەتەمەنەکانیش لە پوکانەوە دەپارێزێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شیری دایک چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکانی کۆڵۆن و نیشانەکانی دەرکەوتنی پیری و نەخۆشییەکانی پێست وەک حەساسییەت.

725 جار خوێندراوەتەوە