بەپەلە

بەهۆی کێشەیەکەوە فەیسبوک و ئینستاگرام و واتسئاپ لەکارکردن وەستا

03:49 - 14/04/2019
زانستی

 بەهۆی کێشەی هونەری و تەکنیکەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام و واتسئاپ لە هەندێک ناوچەی جیاوازی جیهان بۆ چەند کاتژمێرێک لەکاردەکەوێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەکارکەوتنی فەیسبوک و ئینستاگرام و واتسئاپ، زۆرێک لەناوچەکانی جیهانی گرتەوە و وڵاتانی ئەوروپا وەک بەریتانیاو فەرەنسا هەندێک ناوچەی دیکەی وەک ئیتاڵیا و یونان و چەند وڵاتێکی دیکە زۆرترین زیانیان بەرکەوتوە پاشان باشور ئاسیا و هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرتەوە، لەکاتێکدا ئەگەری هەیە تویتەریش بگرێتەوە.

 

هەندێک لە بەکارهێنەرانی فەیسبوک و ئینستاگرام و واتسئاپ جەختیانکردەوە، ناتوانن بچنە ناو ئەپەکان و لەگەڵ کەسانی دیکە گفتوگۆ بکەن.

 

دوای چەند کاتژمێرێک، کێشەکە چارەسەر کراو فەیسبوک و ئینستاگرام و واتسئاپ کەوتنەوە کار.

572 جار خوێندراوەتەوە