سودان؛ئەنجومەنی سەربازی كۆت و بەندی سەر كەناڵەكانی راگەیاندن لادەبات

03:13 - 14/04/2019
جیهان

سودان؛ ئەنجومەنی سەربازی كۆبونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان دەستپێدەكات


ئەنجومەنی سەربازی راگوزەری سودان كۆت و بەندی سەر راگەیاندن و رۆژنامەوانی لادەبات و گفتوگۆش لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی ئەو وڵاتە دەستپێدەكات.


ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، لەئەمرۆوە لیژنەی سیاسی سەر بەئەنجومەنی سەربازی راگوزەری سودان كۆبونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان دەستپێدەكات بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی سودان.

لەلایەكی ترەو ە، ئەنجومەنی سەربازی راگوزەری سودان رایگەیاند، تەواوی ئەو یاسایانەیان هەڵوەشاندوەتەوەكە تایبەتن بەسانسۆر كۆت و بەند خستنە سەر راگەیاندن و ئازادی بیرورا و لەئەمرۆوە كەناڵەكانی راگەیاندن دەتوانن بەبێ‌ هیچ كۆتد وبەندێك كارەكانی خۆیان ئەنجام بدەن.

171 جار خوێندراوەتەوە