رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەشەڕوپێكدادانەكانی لیبیادا 121 كەس کوژران

03:10 - 14/04/2019
جیهان

نه‌تەوەیه‌كگروەكان زیاتر لە 13 هەزاركەس لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ئاوارەبوون

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی شەڕوپێكدادانەكانی دەروبەری تەرابلوسی پایتەخی لیبیا كوژراون 100 كەسی تێپەراندو  نەتەوەیەكگرتوەكانیش ئاشكرای دەكات  13 هەزار 500 كەس لەدەوروبەری تەرابلوس.


بەپێی راگەیەندراوێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی،لەسەرەتای دەستپێكی هێرشی هێزەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیبا بۆ سەرتەرابلوسی پایتەخت ، 121 كەس كوژراون و 561 كەسی دیكەش برینداربوون.

خستنە رووی ئەو ئامارە لەكاتێكدایە ماوەی 10 رۆژە شەڕوپێكدادانی نێوان هێزەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیا كە لەلایەن خەلیفەرحەفتەرەوە سەرۆكایەتی دەكرێن و هێزەكانی سەربە حكومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا  لە دەوروبەری تەرابلوسی پایتەخت بەردەوامە.

لەلایەكی ترەوە نوسینگەی هەماهەنگی كاروباری مرۆیی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردەوە، هۆی بەردەوامی شەڕوپێكدادان لە دەوروبەری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا 13 هەزار و  500  كەس ئاوارە بوون.

56 جار خوێندراوەتەوە