ئەمریكا: كۆنگرێس دەیەوێت سزا بسەپێنێت بەسەر بەرپرسانی توركیادا

11:31 - 14/04/2019
جیهان

كۆنگرێس: ژمارەیەك سیناتۆر پڕۆژە یاسایەكیان پێشكەش كردووە

بەهۆی پێشێلكاریی مافەكانی مرۆڤ. كۆنگرێسی ئەمریكا ئامادەكاریی دەكات سزا بسەپێنێت بەسەر ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومەتی توركیادا.


بەپێی چەند سەرچاوەیەك. ژمارەیەك لەسیناتۆری دیموكراتیی و كۆمارییەكانی كۆنگرێسی ئەمریكا. پڕۆژە یاسایەكیان پێشكەش كردووە. ئەگەر پەسەند بكرێت ئیدارەی كۆشكی سپی و د‌وناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پابەند دەكات. داوا لەدەسەڵاتدارانی توركیا بكەن رێز لەبنەماو بەهاكانی مافی مرۆڤ بگرن لەتوركیا.

بەپێی پرۆژەیاساكە سزا دەسەپێنرێت بەسەر ئەو بەرپرسانەی توركیا كەدەستیان هەیە لەدەستگیركردنی هاوڵاتیانی ئەمریكی و فەرمانبەرانی كونسوڵخانەكەی لەتوركیا. هەروەها بەرگرتن لەچونی ئەو بەرپرسانەی توركیا بۆ نێو خاكی ئەمریكاو دەستگرتن بەسەر پارەو داراییە بانكیەكانیاندا.

908 جار خوێندراوەتەوە