عێراق؛ ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای گەیاندن و زانیاری كرد

08:25 - 13/04/2019
عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای گەیاندن و زانیاری كرد. بەگوێرەی  پڕۆژە یاساكە سزای توند بۆ ئەو كەسانە دیاری كراوە، كە بەشێوەیەكی خراپ تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەكار دەهێنن، بەگوێرەی ئامارێكیش بەتەنها لە بەغدای  پایتەخت لە ماوەی ساڵێك دا زیاتر لە دوو هەزار تاوانی جۆراو جۆرلە وەزارەتی ناوخۆی عێراق تۆمار كراوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای گەیاندن و زانیاری كرد. بەگوێرەی پڕۆژە یاساكە سزای توندی وەك زیندانیكردن و پێبژاردن دیاری كراوە، بۆ ئەو كەسانەی بەشێوەیەكەی خراپ تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەكار دەهێنن
 
 
بەتەنها لە بەغدادی پایتەختی عێراق لە ماوەی ساڵێك دا زیاتر لە دوو هەزار تاوانی جۆراو جۆر كە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە ئەنجام دراون لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق تۆمار كراوە، ئەمە یەكێكەی لەو نمونانەی كە لە رێی تۆڕە كۆمەڵاتیەكانەوە گێچەڵی پێكراوە

 
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی گەیاندن زیاتر لە 13ملیۆن بەكارهێنەری ئینتەرنێت لە عێراق هەیە، بەهۆی نەبوونی یاسایەك هێزە ئەمنیەكان لە بەغدا چاودێری 3هەزار 116پێگەی ئەلیكتڕۆنی دەكەن، لەو نێوەشدا هەزار 146 پێگەی ئەلیكترۆنیان داخستوە بەهۆی خراپبەكارهێنانیانەوە.


127 جار خوێندراوەتەوە