لیستەكەی مالیكی و عەبادی یەكدەگرن

07:36 - 13/04/2019
عێراق

سەركردەیەكی حزبی دەعوەی ئیسلامی ئاشكرایدەكات، حزبەكەی بە لیستێكی هاوبەش لەنێوان هاوپەیمانی نەسر و دەوڵەتی یاسا بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگانی عێراق دەكات كە لە ئایندەدا ئەنجامدەدرێت، دەشلێت، گۆڕانكاری لە پەیكەری حزبدا دەكرێت.

جاسم محەمەد جەعفەر، پەرلەمانتاری پێشووی دەوڵەتی یاسا و سەركردە لە حزبی دەعوە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حزبی دەعوە سورە لەسەر بەشداریكردنی هەڵبژاردنەكانی ئایندە بە لیستێكی یەكگرتووی نێوان هەردوو هاوپەیمانی نەسر و دەوڵەتی یاسا، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە رێوشوێنەدایە كە لە ئایندەدا دەگیرێتە بەر بۆ گەڕاندنەوەی چالاكی حزب و كۆتایهێنان بە ناكۆكی نێوان سەركردەكانی.

راشیگەیاند، قسەكردن لەسەر ناكۆكی نێوان نوری مالكی و حەیدەر عەبادی بووەتە رابردوو، ئێستا قسەی سەركردەكان لەسەر هێنانە پێشەوەی خوێنی نوێیە بۆ سەركردایەتی حزبی دەعوە، گرتنەبەری بەرنامەیەكی چاكسازی گشتگیرە لە ماوەی ئایندەدا.

وتیشی، كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئایندە گۆڕانكاری لە پەیكەری حزبدا دەكات.


 

810 جار خوێندراوەتەوە