چیرۆکی خۆشەویستی ئەنجلینا جولی و برات پیت دەستپێدەکاتەوە

04:33 - 13/04/2019
هەمەڕەنگ

رۆژنامەی The Sun ئاشکرای دەکات ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمریکی ئەنجلینا جولی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ لای براد پیت و دووبارە هاوسەرگیری بکەنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی رۆژنامەکە، ئەنجلینا جولی بەشێوەیەکی راستەوخۆ داوای لە برات پیت کردوە ئەو رێکارە یاسایانەی لە نێوانیانە هەبوە تایبەت بە جیابونەوەیان، کۆتایی پێبێنێت و بگەڕێنەوە لای یەک و ببنەوە بە خێزانێک و کۆتایی بە کێشەو ناکۆکییەکانی نێوانیان بێنن.

 

کۆتایی هاتنی چیرۆکی خۆشەویستی نێوان هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمریکی، ئەنجلینا جولی و برات پیت لەساڵی 2016دا، جیهانی سەرسام کردو کاردانەوەی میدیا جیهانییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

ئەنجلینا جولی لەساڵی 1975 لە لۆس ئەنجلۆس لەدایک بوەو ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەمریکایە، برات پیتیش لەساڵی 1963 لە نەتەوەیەکگرتوەکان لەدایک بوەو ئەستێرەو دەرهێنەری دیاری ئەمریکایە، هاوکات پێکەوە چەندین فلمیان هەیە و خاوەن 6 منداڵن.

 

 

 

3339 جار خوێندراوەتەوە