یەكێتیی وەبەرهێنەران: دەست كراوە بە كاركردن لە 90% ی پڕۆژەكان

03:22 - 13/04/2019
ئابوری

سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان, ئاشكرای دەكات: كاركردن لە 90% ی پڕۆژەكان لە هەرێمی كوردستان، دەستی پێكردوەتەوە..

ئەحمەد رێكانی، سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایگەیاندوە: لە ئێستادا, وەبەرهێنەرانی ئێرانی و توركی و بیانی، روو لە هەرێمی كوردستان دەكەنەوەو ئێستاش زیاتر لە 90% ی پڕۆژە وەستاوەكان بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە، دەست كراوەتەوە بە كاركردن تێیاندا.

وتیشی: پێشتر لە 80% بۆ 85% ی پڕۆەكانی حكومەتی هەرێم, راگیرابوون, بەڵام ئێستا زۆربەی ئەو پڕۆژانە كەوتونەتە كار بە تایبەت پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.

سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان, ئاماژەی بەوەش كردوە: لە پاڵ نەمانی پاشەكەوتی مووچەو شەڕی داعش, ئێستا وەبەرهێنان لە هەرێم، بوژانەوە بەخۆوە دەبینێت و وەبەرهێنەران دەست بەكاركردن دەكەنەوە.

182 جار خوێندراوەتەوە