سلێمانی؛ كەسێك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا

10:50 - 13/04/2019
کوردستان

سلێمانی؛ لە ماوەی 72 كاتژمێردا سێ‌ كەس كوژراون

هاوڵاتییەكی دیكە لە شاری سلێمانی, بە دەستڕێژی گوللە، كوژرا و یەكێك لە پاسەوانەكانی برینداربوو, بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس: كوژراوەكە تۆمەتبارە بە كوشتنی كچێكی خۆی.


سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی, بە KNNی ڕاگەیاند: روداوی كوشتنەكە لە گەڕەكی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی بوە.

بە وتەی سەرچاوەكەی پۆلیس: روداوەكە بەجۆرێك بوە كە كوژراوەكە, لەكاتی دابەزین لە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی لەلایەن ئۆتۆمبێلێكی دیكەوە، دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و ڕاستەوخۆ كوژراوە و كەسێكیش كە لەگەڵیدا بوە، بریندار بوە.

وەك سەرچاوەكەی پۆلیس دەڵێت: كوژراوەكە، هەمان ئەو كەسەیە, كە تۆمەتبارە بە كوشتنی كچێكی خۆی كە پێش سێ‌ ساڵ لە پاركی دایك لە شاری سلێمانی، كوژرا.

لەماوەی 72 كاتژمێری ڕابردودا لە شاری سلێمانی, ئەوە سێیەم حاڵەتی كوشتنە, جگە لە خۆ ڕادەستكردنی تۆمەتبارێكی یەكێك لەو تاوانانە, تائێستا بكوژی دوو روداوی كوشتنەكەی دیكە، دەستگیر نەكراون.

14152 جار خوێندراوەتەوە