ئەحمەد ئاوا؛ فیستیڤاڵێك هەورامییەكانی كۆكردەوە

08:35 - 12/04/2019
هەمەڕەنگ

فسیتیڤاڵێك لە گوندی ئەحمەد ئاوا، هەورامیەكانی ناوچەكەی بە هەموو تەمەنە جیاوازەكانەوە كۆكردەوەو وە و چەندین چالاكی جۆراو جۆریان بۆ پاراستنی فەرهەنگ و كلتورو زمانی  ناوچەكەیان ئەنجامدا و لەلایەكی تریشەوە بووە بووە رۆژیكی خۆش بۆ بەشداربوانی فیستیڤاڵەكە...

فێستیڤاڵێك بۆ گوندی ئەحمەد ئاوا وایكرد، هەورامیەكانی ناوچەكە و خەڵكی گوندەكە لە هەرشوینێك بن بگەڕێنێتەوە گوندەكەیان.

كوڵە باڵی پیاوان و كڵاو زەڕی خانمان و گۆرانی هەورامی، ڕۆژێكی خۆش بوو بۆ ئەوان. 

هەورامیەكان بۆ گەڕانەوی فەرهەنگە دەوڵەمەندەكەی ناوچەكەیان و پاراستنی زمان و كلتوری ناوچەكەیان چەندین چالاكی جۆراو جۆر ئەنجام دەدەن.

جگە لەوەی ڕۆژێكی شادی بوو بۆ ئەحمەد ئاوایەكان، لەلایەكی ترەوە چەندین چالاكی جۆراو جۆری جیاواز بووە ڕەنگدانەوەی بەها كلتوری و كۆمەڵایەتیەكەیان لە فیستیڤاڵەكەدا. 

دواجاریش ڕۆژێكی جیاواز، هەموو تەمەنەكانی كۆكردەوە و خەڵكی ئەحمەد ئاوا گوندەكەیان پێ‌ دەوڵمەند كرد.

1746 جار خوێندراوەتەوە