سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

08:19 - 12/04/2019
عێراق

 

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات

 سبەینێ‌ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوەو خوێندنەوەی یەكەم بۆ حەوت پڕۆژە یاسا دەكات.

لەراگەیەندراوێكدا، فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی سبەێنێی پەرلەمانی بڵاوكردوەتەوە، كە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.

 

بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە، لەدانیشتنەكەدا، خوێندنەوەی یەكەم دەكرێت، بۆ چەند پرۆژەیاسایەك لەوانە پڕۆژەیاسای پەیوەندییەكان و زانیاریی، پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی، پڕۆژە یاسای دەستەی پیشەسازی جەنگی، پڕۆژە یاسای سەندیكای جیۆلۆجی، پڕۆژە یاسای پەسەندكردنی رێككەوتنامەی نێوان عێراق و ئیمارات لەبواری باج و بەقاچاخبردنی سامان لەنێوان هەردوو وڵاتدا، لەگەڵ  پڕۆژەیاسای تاوانەكانی زانیاریی و پڕۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای دەستبەسەراگرتنی سامانی سەرانی رژێمی بەعس.

180 جار خوێندراوەتەوە