پاپای ڤاتیكان پێڵاوی سەركردەكانی باشوری سودان ماچ دەكات

06:36 - 12/04/2019
هەمەڕەنگ

بۆ ئەوەی ئاشتی بەرپا بكەن پاپا پێڵاوی سەركردەكانی باشوری سودان ماچ دەكات

 پاپای ڤاتیكان، پێڵاوی سەركردەكانی باشوری سودان ماچ دەكات، بۆ ئەوەی ئاشتی لە وڵاتەكەیان بەرپا بكەن.

پاپا فرانسیس، لە كاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی باشوری سودان، لە ڤاتیكان  پێڵاوی ژمارەیەك لەو  سەركردانە ماچدەكات و داوایان لێ دەكات ئاشتی لە وڵاتەكەیان بەرپابكەن و كۆتایی ناكۆكی و شەڕی ناوخۆ بهێنن.

پاپا فرانسیس وتیشی، داواتان لێدەكەم ئەو ئاگربەستەی نێوانتان بپارێزن و حكومەتی یەكگرتووی نیشتمانی لە مانگی داهاتوودا دروستبكەن.


وەك لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت، سەركردەكانی باشوری سودان سەرسامدەبن بە هەڵوێستەكەی پاپای تەمەن ٨٢ ساڵ، كاتێك پێڵاوەكانیان ماچدەكات.

دوای پێنج ساڵ لەشەڕی ناوخۆیی لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی باشوری سودان، هەردوولا لە سەر داوای پاپا، لە ڤاتیكان كۆبونەوەو ئاگربەستی ئاشتیان راگەیاند و بەڵێنیاندا حكومەتی یەكگرتووی نیشتیمانی پێكبهێنن .

2540 جار خوێندراوەتەوە