عێراق؛ 31 هەزار ئاوارەی عێراق لەكەمپەكانی ڕۆژئاواوە دەگەڕێنەوە

07:57 - 11/04/2019
عێراق

وەفدێكی حكومەتی عێراق بۆگەڕانەوەی ئاوارەكان سەردانی ڕۆژئاوایان كردوە

حكومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوا گەیشتنە ڕێككەوتن بۆ گەڕانەوەی 31 هەزار ئاوارەی عێراقی بۆ زێدی خۆیان.


ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس  لەزاری مەحمود كرو بەڕێوەبەری كەمپەكانی ڕۆژئاوا بڵاوی كردوەتەوە وەفدێكی حكومەتی عێراق بەمەبەستی گەڕانەوە ئاوارە عێراقییەكان سەردانی بەرپرسانی ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری ڕۆژئاوایان كردوەو لەوبارەیەوە گەیشتونەتە ڕێككەوتن.

بەڕێوەبەری كەمپەكانی ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوەشكردوە، لەئێستادا  31 هەزارخێزانی ئاوارە لە كەمپەكانی ڕۆژئاوا نیشتەجێن كە زۆرینەیان ژن و مناڵن و هاوڵاتی پارێزگاكانی نەینەواو سەڵاحەدین و لەكاتی داگیركردنی پارێزگاكەیان لەساڵی 2014 وە لەلایەن چەكدارانی داعش بەرەو سوریا هەڵاتون و ماوەی پێنج ساڵە لەڕۆژئاوای سوریا نیشتەجێن.

192 جار خوێندراوەتەوە