چیرۆكی ئەو كچەی بووە سمبولی شۆرشی سودان و گڕی لە خۆپیشاندانەكان بەردا

07:49 - 11/04/2019
جیهان

كچێك بووە سمبولی شۆڕشی سودان
ئەو كچە بە هوتاف و وتارە ئاگرینەكانی گڕی لەخۆپیشاندانەكان بەردا
كچێك سوپای ناچاركرد كودەتا بەسەر دەسەڵات بكات


خاتوونێكی گەنج بووە هێمای خۆپیشاندانی چەند مانگەی سودانییەكان و بەو گوڕوتینەی بە خۆپیشاندانەكانیدا بووە سیمبولی بەرگری.

ئەم خاتونە بووەتە كارەكتەری دیاری خۆپیشاندانەكان‌و بە بڵاوبوونەوەی وێنەو ڤیدیۆی خۆپیشاندانەكان  بووە پاڵەوان بەتایبەتی لە كاتی مانگرتنی سودانییەكان لەبەردەم بارەگای فەرماندەیی سوپا.

خۆپیشاندانەكان لەم چەند رۆژەی دوایی مانگرتنیان بردە بەردەم بارەگای سەركردایەتی سوپا، لەو مانگرتنەدا ئەو خاتوونە وەك گوتاربێژی خۆپیشاندانەكان دەركەوت و سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راكێشا.

ئەو كچە هەرزەكارە سودانییە كە بە پەیكەری ئازادی ناوی دەركردووە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان مشتومڕی زۆری لەسەرەو بووەتە كارەكتەری دیاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەو بە بڵاوبوونەوەی وێنەو ڤیدیۆكانی بووە پاڵەوان لە كاتی مانگرتنی سودانییەكان لەبەردەم بارەگای فەرماندەی سوپا و نامەی ئاڕاستەی جیهان كرد كە ئافرەتانی ئەوان سیمبولی بەرگری و ئازادین.

ئەو كچە لەبەردەم خۆپیشاندەران و ناڕازییەكان هوتافی حەماسی گوتەوە، بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكی ئەویان بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوكردەوە، كاتێك كچەكە لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلێكەو هوتاف دەكێشێت و داوای گۆڕان دووبارە دەكاتەوە، وەك لە وێنەو ڤیدیۆكان دەردەكەوێت بە متمانە بەخۆبوونێكی زۆرەوە گوتار دەدات و هوتاف دەكێشێت.

راگەیاندنی جیهانی گرنگی زۆریان بەدەركەوتنی ئەو خاتونە سۆدانییەدا، كە رابەرایەتی بەشێك لە خۆپیشاندەرانی دەكرد، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ئەوخاتونەی بەسیمبولی شۆڕی سودان وەسفكرد بە وەستانی جێگری و متمانە بەخۆبوونی كە گوتار بۆ جەماوەرێكی زۆر دەدات بە بێ ترس، ئەوەش سیمای كەسایەتییەكی چالاكی ژنانەی پێ بەخشی، هەندێك لە راگەیاندنەكان وەك سەرچاوەی هێزو سروشتی ئافرەتان سەیریان كرد.

ئەو خاتونە تەنها لە راگەیاندنەكان ستایش نەكرا، هونەرمەندان و گۆرانیبێژانی رۆژئاوا ستایشی رۆڵی ئەویان كرد، وەك كچێكی چالاكی سودانی، رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی نوسیبووی كە ئەو هێمای بەشداری ژنانە لە خۆپیشاندانەكان، وێنەیەكی سەرنجراكێشی بە ناڕەزاییەتییەكان بەخشی.

جلوبەرگی ئەو خاتونە چالاكوانە، سەرنجی میدیاكارانی راكێشا بەوپێیەی جلوبەرگەكانی جلی كۆنی سودانییەو كلتورین، گوزراشت دەكەن لە كەلتوری نیشتیمانی سودانی، هەروەها رەنگی سپی بووە سیمبولی نارەزاییەكانی سودان.

ئەو كچە چالاكە، بووە سیمبول و بەرپەرچی دەسەڵاتی دایەوەو بە هوتاف كێشان و وتارە ئاگرینەكانی جەماوەری بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی سودانی بەرفراوان تر كرد.

5072 جار خوێندراوەتەوە