وەزیری دارایی: لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەكمان نییە پێشینەكان لە مووچەخۆران وەربگرینەوە

02:49 - 11/04/2019
ئابوری

وەزیری دارایی: بەردەوام دەبین لە دابەشكردنی مووچە بێ پاشەكەوت و بێ دواكەوتن

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەكیان نییە كە پێشینەكان لە مووچە خۆران وەربگرنەوە.


رێباز حەملان، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە: هەموو موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكاتەوە كە موچە دابەشكردن بە بێ پاشەكەوت و بە بێ دواكەوتن، بەردەوام دوبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەكیان نییە بۆئەوەی، پێشینەكان لە فەرمانبەران وەربگرنەوە و رەتیشی كردەوە هیچ فراكسیۆن و پەرلەمانتارێك، یاداشتی دابێتە وەزارەتەكەی بۆ وەرنەگرتنەوەی قەرزی پێشینەكان.

وەزیری دارایی وتوشیەتی: بەهۆی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمەوە، حكومەتی عێراق هۆكاری یەكەمی پەیڕەوكردنی سیستەمی پاشەكەوتی موچەبوو، بۆیە ئەگەر حكومەتی هەرێم دستی كرد بە دانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان، دەبێت حكومەتی ناوەند بەشە زۆرەكەی ئەو ئەركە لەئەستۆ بگرێت.

868 جار خوێندراوەتەوە