باڵیۆزخانەی ئەمریكا: هێزەكانمان لەسەر داوای حكومەتی بەغدا لەعێراقن

09:52 - 10/04/2019
عێراق

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا: بەغدا داوامان لێ بكات عێراق جێدەهێڵین

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا رایدەگەیەنێت: هێزەكانی ئەمریكا، لە سەر داوای حكومەتی عێراق، لەو وڵاتەدایەو هەر كاتێك داوایان لێ بكرێت، عێراق جێدەهێڵن...

 

جۆی هوود، هەڵسووڕێنەری كاروباری كونسوڵخانەی ئەمریكا لە بەغدا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزەكانیان هاوشان و هاوكاریی عێراقن و داگیركەر نین، ئەگەر ئەوان بكشێنەوە، هاوپەیمانەكانیشیان دەكشێنەوه و زیان بە عێراق دەگەیەنرێت، بەڵام سیاسییە عێراقییەكان لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نین لە وڵاتەكەیاندا.

وتیشی: ئەو پێشكەوتنەی لە ئێستادا لە پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقدا هەیە، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو ئەم جۆرە پێشكەوتنە نەبوە.

ئاماژەی بەوەش كرد: ئاساییە هاوڵاتییان و حكومەتی عێراق، پەیوەندییان لەگەڵ ئێران هەبێت، بەڵام نائاساییە پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەبێت..

189 جار خوێندراوەتەوە