عادل عەبدولمەهدی: ناساندنی سوپای پاسداران بە تیرۆرست كاریگەریی خراپی بۆ ناوچەكە دەبێت

06:04 - 10/04/2019
عێراق

عادل عەبدولمەهدی: داوامان لە ئەمریكییەكان كرد سوپای پاسداران نەخەنە لیستی تیرۆرەوە


عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەكۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیی و لەمیانی پرسیارێكدا سەبارەت بەخستنە لیستی تێرۆری سوپای پاسدارانی ئەمریكا، ڕایگەیاند: ئەوان هەوڵی خۆیان لەوبارەیەوە داوەو لەگەڵ وڵاتان و دۆستەكانیان تەنانەت ئەمریكییەكانیش قسەیان كردوە بۆئەوەی خستنە لیستی تیرۆری سوپای پاسداران ڕابگرن، بەڵام دواجار ئەمریكا بڕیاری خۆیدا، وتیشی، بڕیارەكە لێكەوتەی نەرێنی بۆ وڵاتانی ناوچەكەو عێراقیش دەبێت
.

183 جار خوێندراوەتەوە