كەشناسی هەرێم: سبەینێ لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم باران دەبارێت

02:17 - 10/04/2019
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم, رایدەگەینێت: سبەینێ پێنجشەممە, لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم باران بارین دەستپێدەكاتەوە.

لە راگەیەنراوێكدا, بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم, بڵاویكردوەتەوە, ئەمڕۆ چوارشەممە, ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارین باران لە هەندێك ناوچە و شوێنی جیا جیای هەرێم.

ئاماژە بەوەشكراوە, پێشبینی دەكرێت, سبەینێ پێنجشەممە, لە هەولێرو سلێمانی و دهۆك و كەركوك, باران ببارێت و رێژەی باران بارینەكەش لە ناوچە شاخاویەكاندا زۆرتر دەبێت.

كەشناسی راشیگەیاندوە, سبەینێ نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی  تۆماردەكرێت كە 12 پلەیەو لە كەركوكیش بەرزترین پلەی گەرما تۆماردەكرێت كە 26 پلە دەبێـت.

8186 جار خوێندراوەتەوە