ئەمریكا وەڵامی هەڕەشەكانی ئێران دەداتەوە

08:21 - 09/04/2019
جیهان

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا وەڵامی هەڕەشە سەربازییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەداتەوە و داوا دەكات پێش هەر كاردانەوەیەك تاران بیر لە دەرەنجامەكانی بكاتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتودا سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی دەخرێتە لیستی تیرۆری واشنتۆنەوە و رێكارە تایبەتییەكان لە دژی ئەو رێكخراوە دەگیرێتەبەر، پێویستە تارانیش پێش هەر كاردانەوەیەكی سەربازیی بیر لە دەرەنجامەكانی بكاتەوە.

راشیگەیاند، ئەوانەی هەڕەشەی سەربازیی لە ئەمەریكا دەكەن باشتر وایە بیر بكەنەوە چونكە سوپای پاسداران و ئەندامانی دەستیان هەیە لە تاوانەكانی جەنگی سوریا، یەمەن، فەلەستین و هاوكات پشتیوانیی لە داعش دەكەن.

لە بەرامبەردا ژمارەیەك بەرپرسی تاران هەڕەشەی كاردانەوەی سەربازییان لە دژی هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند.

3582 جار خوێندراوەتەوە