به‌وێنه‌... به‌مشێوه‌یه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌ قاچاغه‌كاندا گیرا

07:01 - 09/04/2019
ئابوری

هه‌روه‌ك له‌ وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، پۆلیسی گومرگ توانیویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر كۆنتێنه‌رێكدا كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی هه‌وڵیانداوه‌ سێ ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم له‌ به‌نده‌ری به‌سره‌وه‌ بهێننه‌ عێراقه‌وه‌.

ده‌سته‌ی خاڵه‌ سنورییه‌كان عێراق ئاشكرایكرد؛ توانیویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سێ ئۆتۆمبێلی جۆری (مارسیدس و تۆیۆتا-سۆپه‌ر)دا، كه‌ ڕووه‌كه‌ی گیرابوو به‌ كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل، به‌ڵام له‌ناوه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت توانرابوو سێ ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم له‌ كۆنتێنه‌رێكی 40پێ درێژدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌؛ به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان رێوشوێنی یاسایی له‌دژی خاوه‌نه‌كه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر.

له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم كه‌ له‌ وڵاتانی دیكه‌ی جێهانه‌وه‌ ده‌هێنرێن، له‌خاڵه‌ سنورییه‌كانی عێراقه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێنرێن و به‌شێكیشیان ده‌هێنرێنه‌ سنوری هه‌رێمی كوردستان، دواتریش فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ و مامه‌ڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی تۆماركردنیان بۆ ئه‌نجام بدرێت.

 

هه‌روه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ستوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆنتێنه‌ره‌كه‌وه‌.

9597 جار خوێندراوەتەوە