بزانە خۆشەویستە کۆنەکەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیدا چی بەسەر دێنێت

10:55 - 09/04/2019
هەمەڕەنگ

زاوایەک رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی لێ تێکدەچێت، بەهۆی ئەوەی خۆشەویستە کۆنەکەی دەچێتە بەردەمی و لەسەر ستەیجی هۆڵەکە، لێی دەپارێتەوە تا بگەڕێتەوە لای.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، زاوایەک لە رۆژی هاوسەرگیریەیەکەیدا، خۆشەویستە کۆنەکەی بە جلی بوکێنی دەچێتە ئاهەنگەکەی و بە گریانەوە لە زاوەکە دەپاڕیتەوە، تاوەکو واز لە بوکەکە بێنێت و بگەڕێتەوە بۆلای خۆی.

بەڵام وەک لە گرتە ڤیدیۆکدا دیارە زاوا پاڵی پێوەدەنێت و خۆی لێ دور دەخاتەوە، بەڵام خۆشەویستە کۆنەکەی پێداگیری دەکات لەوەی بگەڕێتەوە بۆلایی و لەم ساتەدا بوکەکە بەتوڕەییەوە زاوەکە جێدەهێڵێت.


شایەنی باسە بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت و زۆرترین قسەو باسی لەبارەوە دەکرێت.

5135 جار خوێندراوەتەوە