بۆ ئەوەی دوای لەدایکبوون منداڵەکەت قەڵەو نەبێت، لەکاتی دووگیانبوندا ئەم کارە بکە

09:36 - 09/04/2019
تەندروستی

 ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی زانکۆی واشنتۆنی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی بۆ ژنانی دوگیان پێویستە تاوەکو منداڵەکانیان دوای لە دایک بوون لە قەڵەوی بەدوربن.

تویژەران رایدەگەیەنن، دایکان لەکاتی دووگیانبوونیاندا رۆژانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان لە دوای لە دایک بوون بە تەندروست بن و قەڵەو نەبن.

 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە ئەنجامی توێژینەوەکە، وا لە ژنانی دووگیان دەکات گرنگی بە راهێنانی وەرزش بۆ ئەوەی کاتێک منداڵەکە لە دایک دەبێت بە تەندروست بێت.

 

جون سیوک سون توێژەر لە زانکۆی واشنتۆن دەڵێت لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەوە بۆیان دەرکەتوە کەمی ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی بۆ ژنانی دووگیان، وادەکات منداڵەکانیان دوای لە دایک بوون قەڵەو بن.

رێنمایشیان بۆ ژنانی دووگیان ئەوەیە، رۆژانە کاتژمێرێک گرنگی بە راهێنانی وەرزشی بدەن.

1212 جار خوێندراوەتەوە