ماڵپەڕێكی ئیسرائیلی: چارەنوسێكی مەترسیدار ڕوبەڕوی عێراق و سوریا دەبێتەوە

03:28 - 08/04/2019
جیهان

دێبكا: ئەگەر ئەمریكا ئەو بڕیارەبدات ئەگەری پەلاماردانی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق و سوریا هەیە
دێبكا:بانكەكانی عێراق و ئەوروپا ڕوبەڕوی زیانی دارایی دەبنەوە


ماڵپەڕێكی هەواڵگریی ئیسرائیل ئاشكرایدەكات ئەگەر سەرۆكی ئەمریكا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تێرۆرەوە چارەنوسێكی مەترسیدار ڕوبەڕوی عێراق و سوریا دەبێتەوە.  


ماڵپەڕی دێبكا كە ماڵپەڕێكی هەواڵگریی ئیسرائیلە لەڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەگەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تێرۆرەوە ئەوا چارەنوسێكی مەترسیدار ڕوبەڕوی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتەوە بەتایبەت عێراق و سوریا.

 ماڵپەڕەكە دەشڵێت: ئەمە یەكەمجارە لەمێژودا سوپای وڵاتێك بخرێتە لیستی تێرۆرەوە بۆیە پێشبینی ئەوە دەكرێت هێزەكانی ئەمریكا لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت لەوڵاتانی عێراق و سوریا ڕوبەڕوی هەڕەشەو مەترسی ببنەوە.

دبكا ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیارەكە تەنیا لێكەوتەی سیاسیی و سەربازی نابێت بەڵكو كاریگەری خراپ لەسەر ئابوری ئێران و كەرتی نەوتی ئەو وڵاتە دروست دەكات و كاریگەریش لەسەر بانكەكانی عێراق و وڵاتانی ئەوروپاش دروست دەكات كە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەكەن.

5432 جار خوێندراوەتەوە