مۆبایلە نوێکەی هواوی بە شەودا ئەم توانای هەیە

01:17 - 07/04/2019
زانستی


مۆبایلە نوێکەی کۆمپانیای هواوی چینی، بەهۆی تایبەتمەندییەکی ناوازەیەوە، ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی توشی شۆک دەکات.

مۆبایلە نوێکەی هواوی بەناوی P30 Pro، جیاواز لە جۆرکانی دیکە مۆبایل توانایەکی لە رادەبەدەری هەیە ئەویش کامێراکەیەتی،  کە دەتوانێت بە شەودا تۆمارکردنی ڤیدیۆ و وێنە گرتنی وەک رۆژ بێت بە کوالێتی بەرز.

 

پێگەی Business Insider بڵاویکردەوە، Huawei P30 Pro کامێرای سەرەکی کوالێتی 40 مێگاپێکسڵە و کوالێتی تۆمارکردنی ڤیدیۆی 20 مێگاپێکسڵە.

توانای پاترییەکەی 4200 میلی ئەمپێرە بە سیستمی ئەندرۆیدی  9.0 Pie کاردەکات و نرخەکەی 999 یۆرۆیە کە دەکاتە 1120 دۆلار.


کۆمپانیای هواوی لە پاریس رایگەیاند، کامێراکە بە تەکنیکی تیشکی لێزەر کاردەکات و لە هەموو کەشێکدا چۆنت بوێت وێنەکە وا دەگرێت.

 

 

9742 جار خوێندراوەتەوە