هەرێم؛ هەڵمەتی كوتانی منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵ دەستیپێكرد

09:56 - 07/04/2019
تەندروستی

هەرێم؛ یەك ملیۆن و 800 هەزار منداڵ دژی نەخۆشی ئیفلیجی دەكوترێن

 

 هەڵمەتی كوتانی منداڵان دژی نەخۆشی ئیفلیجی لە سەرتاسەری هەرێم, دەستیپێكرد و لەهەڵمەتەكەدا یەك ملیۆن و 800 هەزار منداڵ دەكوترێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە بۆ KNN نێردراوە, لەئەمڕۆوە، هەڵمەتی كوتان لەسەرجەم نەخۆشخانە و ناوەند و بنكە تەندروستیەكانی شار و شارۆچكەكان دەست پێدەكات.

 

هەر بۆ ئەو مەبەستە لەڕێگەی مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانەوە, لەسنوری سەرجەم قەزا و ناحیەكاندا, چەندین تیمی پزیشكی گەڕۆك سەردانی سەرجەم گوند و شوێنە دورە دەستەكان دەكەن.

 

وەزارەتی تەندروستی, ئاشكراشیدەكات: هەڵمەتەكە پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت, منداڵانی یەك ڕۆژ تا پێنج ساڵ دەگرێتەوە.

289 جار خوێندراوەتەوە