بزانە ئەگەر رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک پێبکەنیت چی بەسەر جەستەدا دێت

09:33 - 07/04/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەکەی پزیشکی ئاشکرای دەکات، رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولک پێکەنین، تەمەنی مرۆڤ درێژدەکاتەوە.

 

توێژینەوەکە لە پەیمانگای ریزای تایبەت بە پزیشكی دەرونی و جەستەیی ئەنجامدراوە، تێیدا دەرکەوتوە، ئەگەر رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک پێبکەنیت، لە کۆمەڵێک نەخۆشی بەدووردەبیت و تەمەن درێژدەکاتەوە.

 

توێژەرانی بواری پزیشكی روونیدەکەنەوە، پێکەنین کاریگەری ئەرێنی دەکاتە سەر تەندروستی جەستە، بەوپێیەی هاوکاری باشبوونی جۆری خەوتن دەکات و فرمانەکانی دڵ و جگەر و سیییەکان باش دەکات.

 

سەرباری ئەوەی سوڕی خوێن چالاک دەکات و لە ئەگەری توشبون بەشێرپەنجە دەتپارێزێت و لێدانەکانی دڵیش رێکدەخاتەوە.

 

لەرووی دەرونییەوە، دەردراوی هۆڕمۆنی قەلەقی کەمدەکاتەوەو وا لە مرۆڤ دەکات هەمیشە دڵخۆشبێت و لە خەمۆکی بەدوربێت.

559 جار خوێندراوەتەوە