پێنجوێن: ڤیستیڤاڵی تەندروستی بەڕێوەچوو

06:15 - 06/04/2019
هەمەڕەنگ

لەقەزای پێنجوێن ڤیستیڤالی رۆژی تەندروستی لەلایەن گروپی كزنگی قەڵای پێنجوین بەهاوبەشی لەگەڵ تیمی ئیف ئەی ئۆی سەربەسەندیكای كارمەندانی تەندروستی رێكخرا، كەتیدا چەند چالاكیەكی جۆراجۆر  پێشكەش كرا. هەروەك خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەش بەژمارەیەكی زۆر لەدانیشتوانی سنوری قەزاكە كرا.

ئەمە فیشتڤاڵی تەندروستی قەزای پێنجوێنە لەنەخۆشخانەیەكی گەرۆك دەچێت بەشیكی زۆر لەپشكنین فریاگوزارییە سەرەتایەكانی تێدایە ، هاوڵاتیان پشكنینان بۆدەكرێت و رینمایی تەندروستیشان بێ‌ بارامبەر پێ‌ دەدرێت .

ئەمەبەشی چارەسەری دادانە ئەم دووخانمە رینمایی سەبراەت بەسەلامەتی ددان و بەكارهینانی هەویری پاكردنەوەی دادان دەدەنە هاوڵاتیان .

بەهۆی هەڵكەوتی جوگرافیایی ناوچەكە و بونی ژمارەیەكی زۆری مین وتەقەمەنی فریاگوزاری پێویستیەكی گرنگی دانیشتولنی سنورەكەیە ،ئەم دووكارمەندە رێنماییەكانی فریاگوزاری سەرەتایی دەدەنە هاوڵاتیان .

ڤیستیڤاڵەكە لەلایەن گروپی كزنگی قەڵای پێنجوین بەهاوبەشی لەگەڵ تیمی ئیف ئەی ئۆی ی سەریەسەندیكای كارمەندانی تەندروستی بەرێوە دەبرا

بریابربوو ڤیستڤاڵەكە لەرۆژی جیهانی تەندروستی بەرێوەبچوایە بەڵام بەهۆی نالەباری كەش وهەوای قەزاكە مەراسیمەكە چەندرۆژێك پێشخرا


174 جار خوێندراوەتەوە