ئینستاگرام خزمەتگوزاری پاش و پێشكرنی ڤیدیۆ زیاددەكات

06:03 - 06/04/2019
زانستی

كۆمپانیای ئینستاگرام لە ئەبدەیتی نوێدا تایبەتمەندی پاش و پێش كرنی ڤیدیۆ  زیاددەكات و لەئێستاشدا بابەتەكە لە تێستدایە و هەوڵدەدرێت بزانرێت تا چەند سەركەوتوو دەبێت.


جیبن ماچون ۆنگ لێكۆلەرەوە لە  ئینستاگرام پێشنیاری ئەوەی كردووە لە ئەبدەیتی نوێدا تایبەتمەندی پاش و پێشخستنی ڤیدیۆ ی بۆ بەرنامەكە زیادبكرێت، بۆ ئەوەی بەكارهێنەر چاوەڕێ نەكات لە سەرەتاوە سەری ڤیدیۆیەك بكات، بەڵكو تەنها بینەری ئەو بەشەبێت كە مەبەستییەتی.

 

لە ئێستادا كۆمپانیاكە ئەو تایبەتمەندی  بۆ IGT TV بەردەستكردوە، لە پلانیشی دایە لە ئەبدەیتی نوێدا بۆ ڤیدیۆی ئاسایی زیادی بكات، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە بۆ ستۆری زیاد ناكرێت.

301 جار خوێندراوەتەوە