مەكتەبی سیاسی یەكێتی رێككەوتنی لەگەڵ پارتی پەسەند كرد

04:34 - 06/04/2019
کوردستان

سلێمانی؛ ئێوارەی ئەمڕۆ سەركردایەتی یەكێتی بۆ دیاریكردنی وادەی واژۆكردنی رێككەوتنەكە كۆدەبێتەوە 

 

 مەكتەبی سیاسی یەكێتی رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی پەسەند كرد و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بخرێتە بەردەستی سەركردایەتی ئەو حیزبە بۆ دیاریكردنی وادەی واژۆ كردنی رێككەوتنەكە.

 

پەیامنێری KNNرایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا  رێككەوتنەكەیان بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی نوێی حكومەت پەسەند كرد و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ رێككەوتنەكە، بخرێتە بەردەستی سەركردایەتی یەكێتی بۆ پەسەندكردنی و دیاریكردنی كاندیدەكانی ئەو حیزبە بۆ كابینەی نوێی حكومەت و لە دوو رۆژی داهاتووشدا كاتێك دیاری بكەن بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە بە فەرمی..

 

بە پێی زانیاریەكانی KNNلە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەركردایەتی یەكێتی بەرهەم ساڵح بەشداریدەكات و گفتوگۆدەكرێت لەبارەی سێ تەوەرەوە، كە ئەوانیش رێككەوتنی یەكێتی و پارتی و وردەكاری پۆستەكانی ئەو حیزبە لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم‌و پرسی دۆسیەی كەركوك و پۆستی وەزیری دادی حكومەتی عێراقن.

554 جار خوێندراوەتەوە