سلێمانی؛ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ پارتی تاوتوێ‌ دەكات

01:27 - 06/04/2019
کوردستان

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی رێكەوتنەكەیان لەگەڵ پارتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەت‌و پشكی ئەو حزبە لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، كۆدەبێتەوە.

پەیامنێری KNN رایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆبوەتەوە بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم‌و رێكەوتنەكەیان لەگەڵ پارتی لەوبارەیەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی KNN : لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیاندا، مەكتەبی سیاسیی كاتی كۆبوونەوەی سەركردایەتی حیزبەكەی دیاری دەكات كە تایبەت دەبێت بە دیاریكردنی كاندیدەكانی بۆ ئەو پۆستانەی لە كابینەی نوێی حكومەتدا، بەر یەكێتی دەكەون..

308 جار خوێندراوەتەوە