نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەمساڵدا تۆمار كرد

12:10 - 06/04/2019
ئابوری

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 70 دۆلاری تێپەڕاند

 
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ بەرزترین ئاستی لەمساڵدا تۆمار كرد، بەجۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت، 70 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازەڕەكانی جیهاندا، بە 70 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەكراو بەمەش لەماوەی 24 كاتژمێردا، زیاتر لە دۆلارێك بەرزبوەوە. هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش، بە 63 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

 

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو، نرخی بەرمیلێك نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند.

 

بە بڕوای چاودێران، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پەیوەستە بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك و گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ڤەنزوێلا و گرژییەكانی وڵاتانی رۆژهەڵات...

655 جار خوێندراوەتەوە