هەرێمی كوردستان؛ لە سبەینێوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

11:40 - 06/04/2019
ئابوری

  
هەرێمی كوردستان؛ لەم هەفتەیەدا تەنها مووچەی سێ‌ وەزارەت دابەش دەكرێت

 دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، دەستپێدەكاتەوە و لەم هەفتەیەدا تەنها مووچەی سێ‌ وەزارەت دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم، بە KNN ی ڕاگەیاند: لە سبەینێ‌ یەكشەممە حەوتی نیسانەوە, دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی حكومی، دەست پێدەكاتەوە و یەكەم وەزارتیش پێشمەرگە دەبێت.

ئاماژەی بەوەش كرد: لەم هەفتەیەدا تەنها مووچەی سێ‌ وەزارت دابەش دەكرێت, بەم شێوەیە، ڕۆژی یەكشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان‌و ڕۆژانی دوو شەممە و سێ‌ شەممە یەكەی 70 و 80 مووچەیان پێدەدرێت و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش، موچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەكرێت.

سەرچاوەكەی دارایی وتیشی: مانگانە وەزارەتەكەیان لە پێنجی مانگەوە، دەست بە دابەشكردنی موچە دەكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم مانگە ئەو بەروارە كەوتە پشوەوە، بۆیە دابەشكردنی موچە دوو ڕۆژ دواكەوتوە...

8035 جار خوێندراوەتەوە