عێراق؛ شەپۆلێكی دیكەی باران دەستپێدەكاتەوە

08:00 - 05/04/2019
عێراق

 لە5 پارێزگای عێراق و دەوروبەری بەندا و ڕوبارەكان باری نائاسایی ڕادەگەێنرێت

شەپۆلێكی دیكەی باراندەستپێدەكاتەوەو، لە پێنج پارێزگای عێراق و زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری بەندا و ڕوبارەكان باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە. لە ناحیەیی پردێی سەربە پارێزگای كەركوكیش لافاو زیانی بە نزیكەی 70 ماڵی دووگەڕكی نزیك ڕوباری زاپ گەیاندوەو، بەشێك لە هاوڵاتیانیش دەڵێن هیچ كەس و لایەنێك بەهانایانەوە نەچوون و هاوكاری نەكراون.

كەشناسی بڵاوی كردەوە، لەشەوی هەیینیەوە  عێراق دەكەوێتە ژێركاریگەری شەپۆلێكی دیكەی باران بارینی بەلێزمە و ئەگەری ڕودانی لافاو و بەرزبونەوەی ئاستی ئاو لە پارێزگاكانی بەغدا و كەركوك و دیالە و واست و میسان هەیە.

 

 وتیشی، بۆ خۆپارێزی لەهەر ڕوداوێكی نەخوازراو، لە نزیك بەنداوەكانی دیالە و حەمرین و ئەڵوەند و عوزێم لە پاریزگای دیالە و بەنداوی سامەڕا لە سەڵاحەدین باری نائاسایی راِگەیەندراوە و پێشبینی بەرزبونەوەی ئاستی ئاو و دروستبونی لافاو دەكرێت.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بارانی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم هەیە و چاوەڕوان دەكرێت لەداهاتودا هەورە تریشقە و لێزمە بارانی لەگەڵدابێت.

 

لە بەغدای پایتەختیش ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشی گیراوەتەبەر و هاوڵاتیان ئاگاداركراونەتەوە نزیكی ڕووباری دیجلەنەكەون.

لە ناحیەیی ناحیەیی پردێی سەربە پارێزگای كەركوكیش بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی ڕوباری زاپ ەوە دووگەڕەكی ناحیەكە ژێر ئاو دەكەون و نزیكەی 70 ماڵ زیانیان بەردەکەوێت.

 

لای خۆیەوە عەبدولموتەلیب بەڕێوەبەری ناحیەیی پردێ‌ دەڵێت لافاوەكە بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی ڕوبارەكەبووە و هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە، بەشێك لە هاوڵاتیانیش دەڵێن هیچ كەس و لایەنێك بەدەنگییانەوە نەچووە و هاوكاری نەكراون.

 

فەلاح جەزائیریی پارێزگاری بەغدا دەڵێت، پردی كەریعات لەسەر ڕووباری دیجلە هەڵگیراوە بەپێویستیشی دەزانێت ئەو كەسانەی كاروژیانیان نزیك ڕوباری دیجلەیە لە ناوچەكە دوربكەونەوە، چونكە ئەگەری بەرزبونەوەی لەڕادەبەدەری ئاستی ئاوی ڕوبارەكەهەیە.

5622 جار خوێندراوەتەوە