رانیە: لە رۆژی زانكۆدا یەكەمین ڤیستڤاڵی كلتوری وزانستی ئەنجامدرا

05:32 - 04/04/2019
هەمەڕەنگ

زانكۆی راپەرین لە رۆژی زانكۆدا  یەكەمین ڤیستڤاڵی كلتوری وزانستی ئەنجامدا و تێیدا خوێندكارانی زانكۆكە، پرۆژەی زانستی و كاری دەستی خۆیان پێشكەشكرد، لەگەڵ چەند نمایشێكی دیكە كە سەرنجی ئامادەبووانی ڕاكێشا، پێكەوە ڕاپۆرتێك لەوبارەیەوە دەبینین:


پەیام ئیبراهیم خوێندكاری بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانكۆی راپەرین پرۆژەیەكی بۆ چارەسەری گرفتی هاتووچۆكردن لەشاری رانیە ئامادەكردووە،   ئەم  خوێندكارە پرۆژەیەكی دیكەشی گەشتیاری بۆ دەربەند ئامادەكردووە چەندین پرۆژەی زانستی تر لەبوارە جیاجیاكان لە ڤیستڤاڵەكەدا نمایش كران .

زانكۆی راپەرین لە رۆژی زانكۆدا  یەكەمین ڤیستڤاڵی كلتوری وزانستی ئەنجامدا، لە ڤیستڤاڵەكە خوێندكارانی  سەرجەم كۆلێژەجیاوازەكان بە نمایشی كردنی پرۆژەی زانستی و  كاری دەستی و خواردن و هەڵدانی رەشماڵ وپێشانگای جۆراوجۆرسەرنجی ئامادەبوانیان راكێشابوو .

خوێندكارانی زانكۆی راپەرین  لەبواری كلتوری و زانستیدا  لەڤیستڤاڵەكەدا تواناكانی خۆیان خستەگەڕ ئەوان داواكاربوون لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبوارەجیاجیاكان سوود لەداهێنان و بیرۆكەزانستیەكانیان وەربگرن و پرۆژەكانیان تەنها بۆ نمایشكردن نەبێت .

216 جار خوێندراوەتەوە