سەیدسادق؛ پیشانگای سالانەی قوتابخانەكان بەرێوەچوو

05:31 - 04/04/2019
هەمەڕەنگ

لەقەزای سەیدسادق بەبەشداری سەرجەم وقوتابخانە وخوێندنگاكانی سنورەكە پێشانگای زانستی بلاوكراوەی  سالانە كرایەوە كەتێیدا بابەتە زانستی و هونەری و ئەدەبیەكان نمایش كرابوو .

ئەم كچە خوێندكارە كەبەشدارە لەپیشانگای ساڵانەی قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنوری پەروەردەی سەیدسادق تابلۆی گولێكی رەش دەكێشیت كەگوزارشتە لە ئەنفال , دەلێت لەم مانگەدا پرۆسەی ئەنفال بەرێوەچوو منیش پێم باش ناخۆشیەكانی ئەوان لەبیرنەكەم.

پێشانگای سالانەی بڵاوكراوەی زانستی قوتابخانەو وخوێندنگاكانی سەیدسادق ئامادەییە پیشەیەكانیش تیدا بەكاری دەستی خوێندكارەكانیان بەشداریان كردوە چەندین كاری دەستی خوێندكارەكانیان نمایش كردوە.

ئەوبابەتانەی لەپێشانگاكە خرابوونە روو بەشێكی گرنگیان زانیار وبابەتی زانستی بوو و كەدەتوانرێت سودی زانستی لی َببینرێت .

بەشدارانی پێشانگاكە داوا دەكەن ئەم پێشانگانە  بەردەوامی هەبێت لەپیناو خستنە رووی توان وبەهرەی خوێندكاران لەگشت ئاستەكانی خوێندن

270 جار خوێندراوەتەوە