فراكسیۆنی یەكێتی داوای كردوە جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێم زیاد بكرێت

04:26 - 04/04/2019
کوردستان

لیژنەی یاسایی پەرلەمان سەرجەم پێشنیازەكانی تایبەت بەپرۆژە یاسای سەرۆكارەتی هەرێم تۆماردەكات 

 

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان, سەرجەم ئەو تێبینی و پێشنیازانەی كە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانەوە لەسەر پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم كراوە, تۆمار دەكات, بۆ ئەوەی لەكاتی گفتوگۆكانی ناوپەرلەماندا بخرێنە دەنگدانەوە.

 

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش, دەڵێت: سەرجەم ئەو پێشنیازانەی لەلایەن سێ‌ ئەندامەوە پشتیوانی لێكرابێت, دەخرێتە دەنگدانەوە.

 

دەشڵێت: فراكسیۆنی یەكێتی داوای كردوە جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێم زیادبكرێت, پێشنیازیش كراوە دەنگدان بەسەرۆكی هەرێم نهێنی بێت و بەدەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامان هەڵبژێرێت.

934 جار خوێندراوەتەوە