بەپەلە

هەولێر؛ پەرلەمان خوێندنەوەی دوەمی بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم كرد

08:42 - 03/04/2019
کوردستان

پەرلەمانی كوردستان كۆبوەوەو خوێندنەوەی دوەمی بۆ پڕۆژەیاسای كاركردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و شێوازی دەسەڵاتەكانی تا نوسینەوەی دەستور كرد و فراكسیۆنی یەكێتیش، بەشداریی كۆبوونەوەكەی كرد.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند: سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەماندا، هەڵدەبژێردرێت تا نوسینەوەی دەستور و پاشان لایەنەكان بە تەوافوق دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم لە دەستوردا، دیاری بكەن..

هاوكات، پەیامنێری KNN رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا، خوێندنەوەی دوەم بۆ سەرجەم ماددەكانی پڕۆژە یاساكە كرا كە هەشت ماددە بوو، ئەندامانی پەرلەمانیش راو بۆچونیان لەسەر ماددەكانی پرۆژە یاساكە، دەربڕیوەو پێشنیازەكان ئاڕاستەی لیژنەی یاسایی دەكرێن.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لە دانیشتنی سێیەمی پەرلەماندا، پرۆژە یاساكە دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەندكردنی..

704 جار خوێندراوەتەوە