KNN پۆستەكانی یەكێتی لە كابینەی داهاتوو بڵاودەكاتەوە

07:56 - 03/04/2019
کوردستان

یەكێتی بە وەرگرتنی چەند پۆستێك گەیشتە رێككەوتن لەگەڵ پارتی‌و بەشداریی كابینەی نوێ دەكات 

تەنها داواكاریی فراكسیۆنی یەكێتی لەبارەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم زیادكردنی جێگرێك بوو 

 

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، یەكێتی بە زیادكردنی چەند پۆستێك بۆی لە كابینەی نوێی حكومەت، لەگەڵ پارتی گەیشتە رێككەوتن ‌و پێچەوانەی رەخنەكانیان لەهەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم، بەشدارییان لە پرۆسەی هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم كرد. فراكسیۆنی یەكێتی جگە لە داواكاریی زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم، هیچ داواكارییەكیان لەسەر یاساكە نەبوە. KNN ئەو پۆستانە بڵاودەكاتەوە كە دراون بە یەكێتی. 

دوای زیاتر لە پانزە كۆبونەوەی نێوانیلن نێوەندگیریەكی زۆر دەرەوەی ئیرادەی هەردولا بۆ رێككەوتن دواجار بەپێدانی چەند پۆستێكی زیاتر یەكێتی ڕێككەوتنی خۆی لەگەڵ پارتی ڕاگەیاند بریاریدا بەشداری كابینەی داهاتووبكات ئەمە لەكاتێكدایە بەپێ زانیارییەكانی یەكێتی چارەسەری ناكۆكیەكان بەزیادكردنی وەزارەتێكی هەرێمی ‌و یەك بۆ دودەستەو چەند بریكارێكی وزاری یەكێتی ڕازیكراوە بۆ رێككەوتن وەك  ئەوەی وتە بێژی یەكێتی باسی لێوەدەكات كە پێگەوسەنگی یەكێتیە لەناو كابینەی نوێیدا .

هەر لەگەڵ ڕاگەیاندی رێككەوتنی نێوانیان وتەبێژی یەكێتی دەڵێت بریاردرا یەكێتی بەشدار بیت لەپرۆسەی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم .

سەرباری باری سەنجی یەكێتی ‌و رەخنە گرتنیان لەشێوازی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لەیەكەم بەشداریكردنی فراكسیۆنی یەكێتی لەدانیشتی دومی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لەبری هەرشتێك سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان تاكە داواكاری یەكێتی لەناو یاساكە ئەوەبوو جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم زیاد بكرێت .

هەمو ئەو پۆستانەی لێرەو لەوێ باسدەكران پرۆسەی پێكهینانی كابینەی نوێی حكومەتی لەسەر پەكخرابوو لەگەڵ دروستبونی دڵە ڕاوكێو‌و بەلاڕێدرابردنی هەرو بەرەو عاقارێكی چاوەڕواننەكراو دواجار یەكێتی بەزیاد كردنی یەك وەزارەتی هەرێمی ڕازیكرا بە  بەشداری لەم حكومەت كەئەم پۆستانەیە.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم  
دەزگای ئاسایش / كە پێشتر هەر هی یەكێتی بوو  
سێ ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش كە پیشتر ئەو پۆستانەیان هەبوو 
جێگری فەرمانگەكانی دەرەوە كە پێشتر هەر پشكی یەكێتی خۆی بوو 
ناوی وەزارەتەكان
وەزارەتی پێشمەرگە 
 وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی كشتوكاڵ 
وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم ‌و بەغداد
سێ سەرۆك دەستە
لەگەڵ ژمارەیەك بریكاری  وەزارەتەكان .

ئێستا ماوەتەوە سەر ئەوەی هەنگاوە كرداریەكان لەنێوان ئەم هێزە سیاسیە بەشداربوانەدا دەستپێبكا بۆ پێكهێنانی حكومەت وەك ئەوەی شارەزایەكی ئیداری دەڵێت پشك‌و پۆستی زیاتر بەم لایەن‌و بەولایەن نەدەبوو بگاتەئەوەی دوای نزیكەی  شەش مانگ  دوای هەڵبژاردن هێشتاكابینەی نوێ حكومەت پێك نەهێندرێت.

24019 جار خوێندراوەتەوە