له‌تیف شێخ عومه‌ر: له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕێكه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ پارتی واژۆ ده‌كه‌ین

06:05 - 03/04/2019
کوردستان

وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، لە دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و  مەسعود بارزانی، لەگەڵ پارتی گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر پشکی یەکێتی لە کابینەی نوێدا.

ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لەسەر پشکەکانی یەکێتی لە حکومەت کێشەمان لەگەڵ پارتیدا نەماوە.

هه‌لاوه‌ها وتیشی، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ پارتی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی کۆتایی واژۆ دەکەن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پارتی ڕازی بووە بە بەشداریی کاریگەری یەکێتی لەسەرجەم جومگەکانی دەسەڵاتی هەرێمدا.

رونیشیکردەوە، لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەیاندا فراکسیۆنی یەکێتی گەڕاوەتەوە بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان و بەشدار دەبێت لە هەمواری یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم و پەسەندکردنی.

459 جار خوێندراوەتەوە