پارتی‌ دواپێشنیاری‌ خۆی‌ له‌سه‌ر پۆسته‌كان ئاڕاسته‌ی‌ یه‌كێتی‌ كردوه‌

10:47 - 03/04/2019
کوردستان


ئه‌مڕۆ یه‌كێتی‌ وه‌ڵامی‌  پێشنیاره‌كانی‌ پارتی‌ ده‌داته‌وه‌
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ بۆ  تاوتوێكردنی‌ دوایه‌مین پێشنیاری‌ پارتی‌ كۆده‌بێته‌وه‌


مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌  كۆده‌بێته‌وه‌، بۆ  تاووتوێكردنی‌ دوایین پێشنیاری‌ پارتی‌ له‌باره‌ی‌ پشك‌و به‌ركه‌وته‌ی‌ ئه‌و حزبه‌ له‌كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و KNNیش زانیویه‌تی‌ ژماره‌ی‌ پۆسته‌كانی‌  ئه‌و حزبه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ زیادكراون.

په‌یامنێری‌ KNN له‌سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌ كاتژمێر 11ی‌ پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گای‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ له‌سلێمانی‌، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ كۆببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ به‌ KNN ڕاگه‌یاند : كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ وه‌ڵامی‌ دوایه‌مین پرۆپۆزه‌ڵ‌و پێنشیاری‌ پارتی‌ كه‌ دوێنێ ئێواره‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی‌ تاڕاده‌یه‌ك داواكارییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ له‌و  پێشنیاره‌دا جێگیركراوه‌‌و  خوازیارین رێكبكه‌وین.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئه‌ندامێكی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاریی‌ یه‌كێتیشه‌وه‌ ده‌ست KNN كه‌وتووه‌، پارتی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان‌و ، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌وهه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ، پلاندانی‌ بۆ یه‌كێتی‌ داناوه‌‌و سه‌رپشك ده‌كرێت له‌  له‌وه‌رگرتنی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ یان خوێندنی‌ باڵا‌و رۆشنبیریی‌ یاخود شه‌هیدان به‌وه‌ش، پشكی‌ ئه‌و حزبه‌ له‌كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم  ده‌بێته‌ شه‌ش وه‌زاره‌ت له‌پاڵ‌ بریكاریی‌ سێ وه‌زیری‌ سیادی‌ ‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌سته‌كانیشی بۆ  زیادكراوه‌ كه‌پێشتر دوان بوو.

825 جار خوێندراوەتەوە