وەزیری پێشووتری داد: زۆر گرنگە سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت

04:11 - 02/04/2019
کوردستان

وەزیری پێشووتری دادی هەرێم رایدەگەیەنێت: زۆر گرنگە بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان، سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە، هەڵبژێردرێت.

فاروق جەمیل، وەزیری پێشووتری دادی هەرێم، بە رۆژنامەی زەمەنی راگەیاندوە: بۆ بارودۆخی ئێستای هەرێم، زۆر گرنگە سەرۆك لەناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت، چونكە ئەو كاتە پەرلەمان توانای لێپیچینەوەی لە سەرۆك دەبێت.

وەزیری پێشوتری داد ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە: پێشتر پارتی بە هیچ شێوەیەك رازی نەدەبوو سەرۆكی هەرێم لە ناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت و بۆ لێپێچینەوە بچێتە بەردەمی پەرلەمان، ئێستا كە رازی بوە، هەنگاوێكی گرنگە.

وتوشیەتی: پێویستە لایەنەكان سود لەو دەرفەتە وەرگرن و ئەوە بچەسپێنن كە سەرۆكی هەرێم لە ناو پەرلەمانەوە هەڵبژێررێت.

357 جار خوێندراوەتەوە